مەسرور بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى فیداڵیى عێراق تاکلایەنە و نادەستووریییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/3/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بڕیارى دادگاى فیدراڵیى عێراق سەبارت بە نەوت و گازى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى سازکرد.
مەسرور بارزانى لە بەشێکى کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیدا گووتى، "له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریدا نه‌هاتووه، كه بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات."
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر روونیکردەوە، "گریمان ده‌ستووره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری بنووسێته‌وه، رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كانی ده‌ستووردا بكات، له ده‌ستوور خۆیدا دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، كه ماددە ده‌ستوورییه‌كان بگۆڕێت."
لەبەشێکى تر‌ى قسەکانى دا مەسرور بارزانى، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیى عێراق بە نادەستوورى ناوبرد و ڕاشیگەیاند، "ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه، هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه."
سەبارەت بە گفتوگۆکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق دەشڵێت، "ئێمە داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كرد، كه كاتمان پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین، تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ی كه ئێستا هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین، بڕیارێكی تاكلایەنانە درا، بڕیاره‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ی كه هاتوون."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment