سەعید هەرکی: پڕۆژەی چاکسازی تەنیا بۆ خولێک نییە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

تا ئێستا راپۆرتی چاکسازی نەچووەتە پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی  دەڵێت: پڕۆژەی چاکسازی پڕۆژەیەکی کاتی نییە تەنیا بۆ ئەم خولە بێت، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ تەواوی خولە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئایا پڕۆژەی چاکسازی گەیشتووەتە کوێ لە جێبەجێکردن؟ سەعید مستەفا جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە  پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی راپۆتی چاکسازی بە نوچەنێتی راگەیاند" تا ئێستا راپۆرتی چاکسازی نەهاتووە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئێمە چاوەڕێی راپۆرتی حکومەت دەکەین بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کە بۆی دەکەین وەک پەرلەمانتار و لیژنەی پەرلەمان، پڕۆسەکە بەردەوامە، هەنگاوی باش نراوە".

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا تا ئێستا لە چ بوارێکدا چاکسازی کراوە گوتی "لە هەموو ئەو سێکتەرانە کە لەناو پڕۆژە یاساکەدا هاتووە، لە هەموو سێکتەرەکان کارەکان بەردەوامە، پڕۆژەی چاکسازی پڕۆژەیەکی کاتی نییە تەنیا بۆ ئەم خولە بێت، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ تەواوی خولە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دەکرێت ئەوە بەردەوامی پێبدرێت هەندێ قۆناغ هەیە، رەنگە کاتی بوێت، بەڵام بەپێی کات دەبێت پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە نەک پڕۆژەیەکی کاتی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین