شەڕى رووسيا و ئۆكراينا لەبەردەم چوار سيناريۆ وەرگێڕان

نوچەنێت:

هێزەكانى سوپاى رووسيا لە چەند بەرەيەك بەردەوامن لە هێرشەكانيان بۆ ناو خاكى ئۆكراينا، ئاڕاستەى هێرشەكانيشيان بەرەو كيێڤى پايتەختى ئەو وڵاتەيە، ئەگەرى بەهێز هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو گەمارۆى ئەو شارە بدەن.

بەرپرسانى مۆسكۆ لێدوانەكانيان بەرانبەر چارەسەرى سياسى لەگەڵ كيێف بۆ كۆتاييهێنان بەو شەڕە دژ بەيەكە، ڤلاديمێر پۆتين و سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى رووسيا بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "حكومەتى ئۆكراينا شەرعى نييە." سوورن لەسەر داماڵى چەك و نازى ئۆكراينى، ئامانجى كۆتاييشيان تا ئێستا ئەوەيە سيستەمى ئەو وڵاتە بگۆڕن. 

لە چەند هەفتەى داهاتوو ئەگەرهەيە  هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا چەند ئاڕاستەيەك وەربگرێت، هەندێكيان ئاراستەى ئەرێنين بۆ مۆسكۆ، هەندێكيان نەرێنين، كە تا ئێستا چوار سيناريۆى سەرەكى لە ئارادا هەيە.

يەكەم: رووسيا حكومەتێكى سەربەخۆى لە كيێف دادەمەزرێنێت، سوپاكەشى پێگەيەكى فراوانى لە ئۆكراينا دەبێت

بەگوێرەى ئەو سيناريۆيە رووسيا بە زەبرى هێز دەست بەسەر ئۆكراينادا دەگرێت، دەسەڵاتێكى سەر بەخۆى تێدا دادەمەزرێنێت (ئەو هێزەشى كە لە 2014) ئەو وڵاتەى جێهێشتووە دەگەرێتەوە، پاشان دەستوورى ئەو وڵاتە دەگۆڕێت، بۆ ئەوەى بێلايەنى بكات، ياخود چەكى لێ داماڵێت، پاشان حكومەتى نوێ بۆ رێگەدان بە دروستكردنى بنكەى سەربازى لە ئۆكراينا لەگەڵ رووسيا رێككەوتن واژۆ دەكات، لەوانەيە لەو دەستوورە نوێيە زمانى رووسى بكات بە زمانى فەرمى، ئۆكراينا دەسەڵاتى زياتر دەداتە ئەو هەرێمانەى كەوتۆنەتە ژێر هەژموونى مۆسكۆ.

بەگوێرەى ئەو سيناريۆيە، ئەگەر هەيە رۆژئاواى ئۆكراینا دان بە حكومەتى نوێى كيێڤ دانەنێت، ئەوەش وا دەكات بەرگرى نيشتيمانى بەردەوام بێت.

خاڵى بەهێزى ئەم سيناريۆيە

ئەو سيناريۆيە لە هەموومان زياتر ئەگەرى جێبەجێبەكردنى هەيە، چونكە گەورەترين ئامانجى (لادانى نازيەت و داماڵينى چەكە) تێيدا بەدى دێت، حكومەتێكيش دادەمەزێنێت پاڵپشتى مۆسكۆ بكات دەستوور بەجۆرێك هەموار بكاتەوە، كە رێگر بێت لە زياتر نزيكبوونەوەى كيێف لە ئەوروپا و ناتۆ.

خاڵى لاوازى

ئەو سيناريۆيە تێچووێكى زۆر و ماوەيەكى زۆرى پێويستە، چونكە رووسيا ناچار دەكات پارێزگارى بە مانەوەى هەميشەيى سەربازى و هاوكارى دارايى ئەو حكومەت بكات، كە لەلايەن كۆمەڵگەى نێودەوڵەتييەوە دانى پێدا ناندرێت، لە لايەكى ترەوە بەرگريەكى توند لە بەرەى رۆژئاواى ئۆكراينا بەردەوام دەبێت، حكومەتى ئەو وڵاتانەش ناتوانێت بەرەنگاريان بێتەوە.

سەرەڕاى ئەوەش ئەو سيناريۆيە، وا دەكات رۆژئاوا سزا ئابوورييەكانى سەر رووسيا تا ماوەيەكى ديارى نەكراو بهێڵێتەوە، كە ئەوەش لە داهاتوو دەبێتە لاوازبوونى ئابوورى رووسيا، چونكە ئەگەر بۆ پارێزگارى لە سيستەمەكەيان بۆ ماوەيەكى كورت و مامناوەند پشت بە هێز و تۆقاندن ببەستن، ئەوە تێچوو و مەترسى درێژخايەنى دەبێت.

دووەم: رووسيا حكومەتى كيێف ناچار دەكات واژۆ لەسەر گرێبەستێك بكات و زۆربەى هێزەكانى ئۆكرانيا جێدەهێڵن:

لەو سيناريۆيە، رووسيا حكومەتى كيێف (لەوانەشە حكومەتەكەى ڤۆلۆديمێر زيلنسكى ناچار بكات، لە پێناو حكومەتێكى كاتێكى دەست لەكاربكێشێتەوە) رێككەونێك واژۆ بكات، كە لە رێگەى دەستوورەوە ئۆكراينا لە چەك داماڵێت، هەندێك بنكەى سەربازى رووسى لە كۆراينا بۆ پارێزگارى لەو رێككەوتنە بمێنێتەوە، ئەوكات پێويستە ئۆكراينا سازش لە دوورگەى كريم و ناوچەى دۆنباسى رۆژهەڵات بكات.

بەگوێرەى ئەو سيناريۆيە حكومەتى كيێف رازى دەبێت لەسەر وڵاتێكى فيدڕاڵى، زمانى رووسى لە دەستوور دادەنێت، پاشان هێزەكانى رووسيا لەو وڵاتە دەكشێنەوە، ئەوەى دەمێنێتەوە، وڵاتێكى وێرانى پڕ لە ئاڵۆزى سياسى دواى شەڕ.

خاڵى بەهێزى ئەم سيناريۆيە:

ئەو سيناريۆيە بەبێ پەنابردن بۆ داگيركارى سەربازى درێژ مەودا و تێچووى زۆر ئامانجە سەرەكييەكانى رووسيا لە ئۆكراينا دەستەبەر دەكات، رۆژئاواش بە تێپەڕينى كات سزاكانى سەر رووسيا سووك بكات، بەتايبەت ئەگەر ببينێت، حكومەتى ئۆكراينا شەرعييە و هێزى سەربازى رووسياش سنووردار دەبێت.

خاڵى لاوازى:

رووسيا بۆ ئەوەى بتوانێت دواى شەڕ رێككەوتنەكان واژۆ بكات، لە زۆر رووەوە هەژموونى لەسەر خاكى ئۆكراينا لاوازە، ئەگەر رووسيا حكومەتى ئەو وڵاتە ناچار بكات لە دواى شەڕ رێككەوتنى لەگەڵ واژۆ بكات، بەگوێرەى ئەو سيناريۆيە هەڵوێستى گەلى ئۆكراينا دژ بە رووسيا ناگۆڕێت، چونكە ئۆكراينەكان دەتوانن بە پاڵپشتى وڵاتانى رۆژئاوا خۆپيشاندنى گەورە دژ بە حكومەت ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەى رێككەوتنەكانى لەگەڵ رووسيا هەڵوەشێنێتەوە.

سێيەم: دابەشكردنى ئۆكراينا بە درێژايى رووبارى دەنبير، حكومەتى ئێستاى ئۆكراينا دەسەڵاتى بەسەر بەشێكى لاوەكى رۆژئاوا هەبێت، نيوەكەى تريش لەژێر دەستى داگيركەر دابێت.

لەم سيناريۆيە رووسيا دان بە رووبەرێكى فراوانى رۆژهەڵاتى ئۆكراينا دا دەنێت، كە شوێنى بەشێكى زۆرى دانيشتوانى رووسيايە، وەك دەوڵەتێكى سەربەخۆ، ئەوەش دەبێت دابەشكردنى ئۆكراينا بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوا.

لە دواهاتووش كۆمارەكان لۆهانسك و دۆنيتسك لە دونباس لەگەڵ بەشى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە كە رووسيا پاڵپشتى دەكات يەك دەگرن، ئەگەر هەيە ناوبندرێت، رووسياى نوێ، ياخود رووسياى بچووك.

خاڵى بەهێزى ئەو سيناريۆيە:

دەوڵەتێكى تا ئاستێك پەيوەست بە يەوەكەوە دروست دەكات، بەڵێن دەدات پارێزگارى لە پەيوەندى ئابوورى و سياسى و ئەمنى بەهێزى لەگەڵ مۆسكۆ هەبێت، ئەوەش تێچوونى زۆر كەمترە بەراورد بە هەوڵى داگيركردنى ئۆكراينا.

خاڵى لاوازى:

ئەو ناوچانەى ئۆكراينا دەستى بەسەر داگرێت، دژ بە رووسيا دەمێننەوە، مەترسى رووبەڕووبوونەوەى سەربازى دروست دەبێت، كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دان بە ئۆكرايناى رۆژهەڵات دا نانێت، رووسيا ناچار دەبێت خۆى بەتەواوى سەرپەرشتى بكات.

چوارم: رووسيا رازى بێت بە بەرگريەكان و تواناى ئابوورى ئۆكراينا، پێش كشانەوە بەبێ چارەسەرى ئاشتيانە.

لەو سيناريۆيە بەرگرييەكانى ئۆكراينا، رووسيا دەگەينێتە ئەو بڕوايە داگيركردنى ئەو وڵاتە لەو نزيكانە بێت، ياخود ماوەيەكى زياتر، تێچووێكى زۆرى دەوێت، رێككەوتن لەگەڵ دەسەڵاتێكى ناشەرعى ئامانجەكانى رووسيا نايەنێتە دى.

وەك جێگرەوەيەكى داگيركەر، رووسيا پاشەكشە دەكات لە سووربوونى گۆڕانكارى لەو حكومەتە، لەبرى ئەوە ئۆكراينا هيچ شتێكى نامێنێت، رێگەى ئاسنى، فڕۆكەخانە، كاگەكان، كۆگانى چەند، بنكەى سەربازى ژێرخانەكانى بە تەواوى خاپوور دەبێت.

دواى كوژرانى هەزاران سەربازى ئۆكراينى و وێرانبوونى زۆربەى پێگە سەربازييەكانى، رووسيا پاشەكشە دەكات، پاشان هەڕەشەى دووبارە داگيركردنەوە دەكات، بەڵام ئەوجارە ئۆكراينا لاوازترە، ئەگەريش هەيە ئۆكراينا دووبارە بگەڕێتەوە رێڕەوى خۆى دووبارە خۆى پڕ چەك بكاتەوە.

خاڵى بەهێزى ئەم سيناريۆيە:

ئەو سيناريۆيە تێچووى سەربازى و ئابوورى بۆ رووسيا كەمترە، رووبەڕووێك بۆ حكومەتى ئۆكراينا جێ دەهێڵێت، بۆ ئەوەى خۆى بە دەرباز بوو لە هێرشە توندەكانى رووسيا بزانێت، بە پێچەوانەى كۆمارەكانى دونباسى جيابۆوە، رووبەڕووى داگيركارى و دابەش بوون نابێتەوە.

سوودى سەرەكى ئەو سيناريۆيە بۆ رووسيا، ئەوەيە رێگە خۆش دەكات، رۆژئاوا هەندێك لە سزا توندەكانى لەسەر نەهێڵێت.

خاڵاى لاوازى

رووسيا لە گۆڕانكارييەكانى دەستوورى ئۆكراينا شكست دەهێنێت، ئامانجى سەرەكى رووسيا بوو بۆ داماڵينى چەك نايەتەدى، بەڵام ئەو ئامانجە هەر دەمێنێتەوە، ئەگەر هەيە ديسان رووسيا پێويستى بە دووبارەكردنەوەى هێرشى هاوشێوە بێت بۆ ئەوەى ئامانجەكانى بەدى بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین