ئەمەریکا سوپاسى ڕۆڵى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا کوردستانی

نوچەنێت:

‏بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عیراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ئەمەرکیا له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ‏هاوبه‌شه‌كانى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئازار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و ‏بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عیراق کۆبووەوە، کە تێیدا "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ گرنگیى هاریكارى و ‏هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى ‏بۆشاییى ئه‌منى تێدایه‌.‏"

سەرۆکایەتیى هەریمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "باس له‌ دوایین هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ‏چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكایان بۆ پرۆسه‌كه‌ و بۆ ‏پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێویست زانى.‏"

دەشڵێت، "‏شانده‌كه‌ سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییان له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا كرد."

هەروەها شانده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشكاندنى داعش بۆ ‏ئه‌مه‌ریكا كارى له‌پێشینه‌یه‌ و له‌مپێناوه‌شدا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ‏هاوبه‌شه‌كانى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ‏خۆشحاڵیى خۆیشیان به‌ هاوكاریى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق ده‌ربڕى.‏"

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر"په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌ سووریا و ‏دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له‌ سووریا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى شه‌ڕ له‌ ئۆكرانیا"كراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین