کۆبوونەوەى چوار سەرۆکایەتیییەکەى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

لە بارەگاى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەى هەر چوار سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق دەستپێکرد و وا بڕیارە دواى کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەش بڵاوبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/شوبات/2022)، کۆبوونەوە هەر چوار سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان، بە بەشدارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێم دەستپێکرد.

وەک پێشتر ڕاگەیێندرابوو، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى چوار سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەسەر بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێ دواى تەواوبوونى کۆبوونەکە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەش بڵابکرێتەوە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، لە ڕۆژى (15)ـى شوباتى (20215)، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى سەبارەت بە نەوت و گازى کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکردبوو، کە ئەم بڕیارە واقیعى جێبەجێکردنى نییە و سەرۆکى  حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش بە نادەستوورى ناوى برد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین