ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى دیکە کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
لەسەر بڕیارى دادگاى فیداڵیى عێراق دەربارەى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى دیکە کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (28/شوبات/2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری کۆدەبنەوە.
پێشتر دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند بوو، ئامانجى کۆبوونەوەکەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەى بڕیارى دادگاى فیدراڵیى عێراق سەبارەت بە دەستبەر داگرتنى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان.
جێگەى ئاماژەپێدانە، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق لە ڕۆژى (15) شوباتى (2022)، لەسەر دوو سکاڵا کە لە (2012) و (2019) لەسەر هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، لە بڕیارێکدا حکوومەتى هەرێمى کوردستانى پابەند کرد بە ڕادەستکردنى تەواوى نەوت و گازى کوردستان، هەروەها یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 بە نادەستووریی ناوبرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment