لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى تر کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، سبەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان دەبنەوە، لە بارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵیى عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/شوبات/2022)، دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە، هەر سێ سەرۆکایەتیەتییەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆدەبنەوە.

تەوەرەکى سەرەکى کۆبوونەوەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر ناوەڕۆکى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵ و پرسى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق لە ڕۆژى (15) شوباتى (2022)، لەسەر دوو سکاڵا کە لە (2012) و (2019) لەسەر هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، لە بڕیارێکدا حکوومەتى هەرێمى کوردستانى پابەند کرد بە ڕادەستکردنى تەواوى نەوت و گازى کوردستان، هەروەها یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007  بە نادەستووریی ناوبرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین