ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى دا، گفتوگۆ لەسەر "دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان" دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن، لەوانە "پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا."

دەقى ئەو تەوەرانەى ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆى لەسەر دەکات: 

- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.

- خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

- خستنەڕووی ڕەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین