پۆلیسى هەولێر: ئەو کارگوزارەى دزى لە خاوەن ماڵەکەى کردبوو دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، هێزەکانیان کارگوزارێکى بیانییان دەستگیرکردووە، زیاتر لە (17) هەزار دۆلارى لە ماڵێک دزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، بەهاوکاری بازگەی ئاسایشی شاوێس "توانیویانە تۆمەتبارێکی بیانییان بەناوی (ف. ک.) دەستگیر بکەن"، به‌ تۆمەتى دزینى پارە لە ماڵێک.

پۆلیسى هەولێر سەبارەت بە بڕى ئەو پارەیەى کارگوزارەکە دزیویەتى دەڵێت، تۆمەتبار بڕى "(17300) دۆلاری ئەمریکی و دوو ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵێک دزیوە" کە وەک کارگوزار لەو ماڵە کاری دەکرد.,

هەروەها پۆلیسى هەولێر روونیشیکردۆتەوە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا و بەپێ ی مادەی (444) لە یاسای سزادان ئێستا ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین