وەزارەتى دارایى بۆ بانکەکانى سلێمانى: بە هیچ شێوەیەک دەستکارى نەختینەیى هاوڵاتیان نەکەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21/شوبات/2022)، نووسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاوبۆتەوە، کە لە ڕێککەوتى (20-2-2022) بە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم – سلێمانى کراوە، داوا دەکات بە هیچ شێوەیەک دەستکارى سیوەى نەختینەى هاوڵاتیان نەکرێ.
وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە بەشیکى ترى نووسراوەکەدا دەڵێت، "بهمهبهستی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاوڵاتیان و بەگەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، ئاگاداری بانكهكان بكهنهوه كه بههیچ جۆرێك دهستكاری سیولهی نهختینهیی دانراوی ئهژمێره جیاوازهكانی هاوڵاتیان نهكرێت."
ئەم ئاگادارکردنەوەى وەزارەتى دارایى لە کاتێکدایە، کە ماوەى دوو مانگە کێشەى نەبوونى سیولە لە بانکە حکوومییەکانى سلێمانى دروست دەبێت و ناتوانرێ لەکاتى خۆیدا مووچە دابەش بکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment