فشارە ئابوورييەكان توركيا ناچار دەكات گۆڕانكارى لە سياسەتى دەرەوەى بكات
نوچەنێت:
بۆ ئەوەى پەيوەندييە ئابووريى و ديپلۆماسييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە ئاسايى بكاتەوە، توركيا پێشبڕكێ لەگەڵ دەكات، لە ناوەڕاستى ئەو مانگە رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانى ئيماراتى كرد، ئەوەش رووداوێكى مێژوويى بوو، ئاماژەيە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوانيان كە چەندين ساڵ بوو ململانێيەكى تونديان لە ليبيا و سۆماڵ لەنێوان دا هەبوو. لەو سەردانە ئەنقەرە و ئەبوو زەبى رێككەوتن لە بوارى ئابوورى و سەربازى و بوارەكانى تر پێكەوە كار بكەن، چەند رۆژێك دواتر وەبەرهێنەرانى ئيماراتى بايى سێ مليار دۆلار ديكۆمێنتى داراييان لە توركيا كڕى.
لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ ئيمارات رەزامەندى دەربڕى لەسەر ئاڵوگۆڕى دراو بە پڕى چوار مليار و (74) مليۆن دۆلار بۆ بەهێزكردنى ليرەى توركى.
پێش ئەو سەردانەى سەرۆكى توركياش، ئيمارات سندوقێكى بۆ وەبەرهێنان لە توركيا بە بڕى (10) مليار دۆلار دامەزراند.
دواى بەهارى عەرەبى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيمارات تێكچوو، هەردوولا چوونە دوو بەرەى جياواز، توركيا پاڵپشتى سەربە ئيخوان موسلمينى دەكرد، ئيماراتيش دژ بە بەرەوپێشچوونى ئيسلاميى سياسى بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هەوڵى پووكانەوەى دەدان.
لە چەند ساڵى رابردوو، هەژموونى ئيسلاميى سياسى بەشێوەيەكى بەرچاو پاشەكشەى كرد، كودەتاى تەمووزى (2013) لە ميسر زەبرێكى كوشندە بوو لە ئيخوان موسليمن.
ئەگەر هەيە لە هەنگاوى داهاتوو توركيا لە رێگەى رێككەوتنى وەبەرهێنان و سەربازى پەيوەندى لەگەڵ سعووديە ئاسايى بكاتەوە، كە پێشتر ململانێى تونديان هەبوو، چونكە پێشتريش سعووديە دژ بە پاڵپشتى توركيا بۆ قەتەر و ئيسلاميى سياسى و سياسەتەكانى ئەنقەرە وەستايەوە.
بەڵام ئێستا لاوازبوونى پاڵنەرە سەرەكييەكانى ئەو ململانێيانە، وەك بەشێك لە ستراتيژى زيادكردنى سەرچاوەى ئابووريش رياز بايەخ بە زيادبوونى وەبەرهێنان لە دەرەوە دەدات.
بەراود بە ئيمارات، ئاساييكردنەوەى پەيوەندى لەگەڵ سعووديە هەنگاوەكانى سسترە، ئەوەش بەهۆى ئاڵۆزى پەيوەندى ديپلۆماسى نێوانيانە، چونكە توركيا رۆڵى سەرەكى هەبوو لە تێوەگلاندنى سعووديە لە دۆسيەى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى، كە لە (2018) لە ناو قونسڵخانەى سعووديە ئيستەنبوڵ كوژرا، بەڵام ئەگەرى بەهێز هەيە كە سعووديە ئەو دۆسيە نەكاتە بەربەست بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى ئابوورى لەگەڵ توركيا.
سعووديە بە كردەيى دەستى بە دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ديزاينى توركى كرد، توركياش پێى وايە سعووديە دەتوانێت بازاڕێكى بەهێز بۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا دروست بكات، كە بەراورد بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكا كۆتوبەندى لەسەر كەمترە، دەشتوانێت لە شەڕى يەمەن بەكارى بهێنێت.
سەبارەت بە سعووديەش كڕينى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا بەراورد بەكرينى لە چين بۆ ئەمەريكا كەمتر مايەى دڵەڕاوكێيە، چونكە دروستكردنى پەيوەندى سەربازى لەگەڵ چين دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندى سەربازى ئەمەريكا.
لەگەڵ هەبوونى سووديش، بەڵام كێشە ئابوورييە گەورەكان بۆ توركيا هەر دەمێنێتەوە، لەوانە وەبەرهێنەران متمانەيان نابێت، چونكە لێكەوتەكانى كۆڕۆنا، هەڵاوسان و قەرزەكانى كەرتى تايبەت، كۆمەڵێك قەيرانى گەورەن، تەنيا لە رێگەى گۆڕانكارى لە سياسەتى ناوەخۆ چارەسەر دەكرێت.
پاشەكشەى بەهاى ليرە و دابەزاندنى رێژى سووى بەردەوامە، تا ئێستاش هيچ بەڵگەيەك نييە لەو نزيكانە ئەردۆغان لەو پلانەى پاشگەزبێتەوە، بەتايبەت لە (18)ى شوبات رايگەياند، "بەردەوام دەبين لە رووبەرووبوونەوەى بەرزكردنەوەى رێژەى سوو."
لەو سۆنگەيەوە خزمەتگوزارى كەرتى تايبەت لە توركيا تێچووى زۆر زيادى كردووە، قەرزە دەرەكييەكانيش گەيشتۆتە زيارتر لە (169) مليار دۆلار.
ئەردۆغان بەڵێنى دا پابەند بێت بەستراتيژى ئابوورى، تا هەڵبژاردنى مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو، بەمەش گرەو لەسەر دەنگى دينداران دەكات، كە بەشێوەيەكى بەرفراوان پاڵپشتى سياسەتەكانى دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment