وەزیرى دەرەوەى سوید: سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

خاتوو ئاند لیندى لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاندا، "به‌رنامه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دیكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌."

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، لە درێژەى دووەم ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئاند لیندى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "خاتوو ئاند دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ سوید له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ و گرنگه‌ هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردنى به‌رده‌وام بن."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌ڵوێسته‌كان و هاریكارى و یارمه‌تیدانى سویدى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و "هاوڕا بوو كه‌ بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش، هاریكاریى هاوبه‌ش پێویسته‌، هه‌روه‌ها باسى له‌ هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعش كرد."

پێشهاته‌كانى ئۆكراینا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌ورووپا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق، دوا بڕیارى دادگه‌ى فیدرالى ده‌رباره‌ى یاساى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین