سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمیته‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنه‌رى كۆمیته‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا لە دیدارێکدا لەگەڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ڕایدەگەیێنێت،  "هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر دۆستى له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ كه‌ ئاشناى خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى كوردستانن هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشكاندنى‌ شه‌ڕى داعش، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن."

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئیلیسا سلۆتكین نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش له‌ عیراق و سووریا هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆیه‌ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه‌ و پێویسته‌ ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى تیرۆر دروست نه‌بێته‌وه‌."

هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى ئه‌منى و ئابوورى له‌ عیراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین