سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگال دەبێتە هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (19/شوبا/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیلس شمید وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، باسیان له دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عیراق، كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەبارەت بە ه"اوكاریكردنیان له پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عیراق، سوپاسى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆستى له ئه‌ورووپا كرد."
هەر لەسەر دۆخى ئاوارەکانى ئێزدییەکان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گووتیشى، "ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان."
نێچیرڤان بارزانى و نیلس شمید، هه‌ردوولا پرسى بره‌ودانیان به دیموكراسى و بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنیان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment