سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئامادەیى هەرێمى کوردستان بۆ وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى دەردەبڕێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زیرى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووى ئیمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى، كۆبووه‌وه.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وه‌زیرى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووى ئیمارات، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه."
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى، جه‌ختى له گرنگیى ژینگه‌یه‌كى ئارام و دروست بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه."
دۆخى عیراق و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى، په‌یوه‌ندیى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بوارى وزه، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment