سه‌در داوا ده‌كات به‌رپرسانى حكومه‌تى كازمى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در شه‌ش پێشنیارى بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار كردووه‌ و له‌وانه‌ داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ وه‌زیرى دارایى عێراق و پارێزگاى بانكى ناوه‌ندى بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق بكرێن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى شوباتى 2022 میدیاكانى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كى ده‌ستنووسى موقته‌دا سه‌دریان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا له‌سه‌ر نرخى دۆلار له‌ عێراق شه‌ش خاڵى پێشنیار كردووه‌.

له‌ خاڵى یه‌كه‌م داوا ده‌كات به‌ قاچاخبردنى دراو و پسووله‌ى ساخته‌ بوه‌ستێنرێن. دووه‌م داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك بانك بكرێت له‌ نموونه‌ى بانكى شه‌رق ئه‌وسه‌ت و قابز و ئه‌نسارى كه‌ هى چه‌ند كه‌سێكن بازاڕى دراویان كۆنتڕۆڵ كردووه‌.

له‌ خاڵى سێیه‌م و چوار داوا ده‌كات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى عێراق و وه‌زیرى دارایى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن له‌ كۆتایشدا داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بانكانه‌ بكرێت كه‌ سه‌ربه‌ حزبه‌كانن.

ره‌وتى سه‌در گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرینه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو چه‌ند كاتژمێرێك دواى په‌یامه‌كه‌ى سه‌در، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاشكراى كرد، بانگهێشتى هه‌ردوو به‌رپرسى دارایى ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین