حزبی سۆسیالست: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تەواو سیاسییە کوردستانی

نوچەنێت

حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراق راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا دەڵێت: بڕیارەکە تەواو سیاسییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(16/شوبات/2022 ) حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: دادگەی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەیەوێت سزای خەڵکی کوردستان بدات، ئەم بڕیارەی دادگەی فیدراڵ بڕیارێکی تەواو سیاسییە و دژی خەڵکی کوردستانە.

‎حزبی سۆسیالست لە راگەیێندراوەکە دەڵێت: دەیان مادەی دەستوری لە دەستوری هەمشەیی عێراق جێگیر کراوە وەک مادەی 140 و ئەنجومەنی فیدراڵی و زۆر بڕگەو مادەی تر بە ئاشکرا پێشێل دەکرێن و خەڵکی هەرێمی کورستان لە سەر خاکەکەی دەردەکرێن و ماڵ زەوییەکانیان داگیر دەکرێن. بەئاشکرا هێرش دەکرێتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و شەهید دەکرێن و بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان دەبڕێت.

لە درێژەی راگەیێندراوەکەی حزبی سۆسیالستدا هاتووە: کام یاسا و بڕیاری حکومەتی عێراق دەستورییە، تا هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم نادەستوری بێت. بۆیە ئێمە پێمان وایە سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سیاسییەودژی خەڵک و جەماوەری کوردستانە. هەروەها جەخت دەکاتەوە کە دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر پیلانێک لە ئایندەدا ماڵی کورد ڕێکبخەنەوە و ئامادە سازی بکەن بۆ هەر ئەگەر و گۆڕانکارییەک کە لەئایندەدا هەرێمی کوردستان و ناوچەکە رووبەڕووی دۆخێکی سیاسی نوێدەبیتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین