ژنێکی دیکە بە دەستی مێردەکەی کوژرا هەواڵ

نوچەنێت

پیاوێک بەکڵاشینکۆف تەقەی لە ژنەکەی خۆی کرد و کوشتی. دوای تاوانەکە گولەیەکی ناوە بەخۆیەوەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022 ) گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، پیاوێک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە هاوژینەکەی خۆی کردووە و کوشتویەتی، دواتر گولەیەکی ناوە بەخۆیەوە و بریندار بووە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تەندروستی ناجێگیرە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، رووداوەکە لە دەرەوەی ماڵەوەیان بووە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆکاری روداوەکە کردووە.

لە بارەی ناسنامەی ژن و پیاوەکە، تەنیا ئاماژە بەوەکراوە کە ژن و پیاوەکە کریستیانن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین