دیار نییه‌ تاكه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتنى گه‌شتیاران ده‌كرێت کوردستانی
نه‌ریمان فازڵ گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ رێگه‌ به‌ هاتنى هیچ پاسێكى گه‌شتیاران نادرێت و گوتیشى، "دیار نییه‌ تاكه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ى شوبات نەریمان فازڵ، بەرێوه‌بەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر بە نوچەنێتی گووت:" بڕیارەکە لە سەرجەم بازگەکانی هەولێر جێبەجێدەکرێت، هیچ پاسێکی گەشتیاری رێگەی پێنادرێت لە بازگەکانی سنووری هەولێرەوە بێتە هەولێر و هەرێمی کوردستان، هەروەها چاوەڕوانی بڕیاری نوێدەکەن کە بەپێی دۆخەکە دەگۆرێت."

نەریمان فازڵ له‌ لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ ته‌نیا له‌به‌رى په‌تاى كۆڕۆنا دراوه‌ و گوتی، "هۆکاری داخستنی بازگەکان تەنیا لەبەر بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە لە عێراق و کوردستان، بەگوێرەی بڕیارەکە کاتەکەی دیار نییە تاکەی بەردەوام دەبێت، ئەمەش زیان بە کەرتی گەشتیاری و بەگشتی ئابووری دەگەێنێت، بەڵام هەموو ئەو رێکارانە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین