سەرۆک بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى باڵاى عێراق بڕیارێکى تەواو سیاسییە و پێچەوانەى دەستوورە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى ڕاگەیێندراوێک لەسەر بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دەربارەى  نەوت و گازى هەرێمى کوردستان بە بڕیارێکى تەواو سیاسى ناو دەبات.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (15/شوبات/2022)، سەرۆک مسعود بارزانى ڕاگەیاند، "بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە."

 

دەقى پەیامەکەى سەرۆک بارزانى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى باڵاى عێراق:

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و كوردستانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی

15ی شوباتی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین