سبەى مووچەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى مووچەى مانگى یەکى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک بە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى چوارشەممە مووچەى مانگى یەکى شوباتى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان دابەش دەکرێت.

هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ مانگی (1)ـى (2022) دابەشکرا.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رۆژی (25-01-2022) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکى ئەمساڵ کرد، یەکەم وەزارەت کە مووچەی وەرگرت، وەزارەتی تەندروستی بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین