كورد لە كۆبوونەوەى شەش پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكەى توركيا ناڕازييە شیکاری

نوچەنێت:

به‌ به‌شداری كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌، میراڵ ئه‌كشنار سه‌رۆكی پارتی چاكه‌، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی ئاینده‌، عه‌لی باباجان سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتن و دیموكراسی، گوڵتكین ئۆساڵ نوێنه‌ری پارتی دیموكرات، قه‌ر مولا ئۆغلۆ سه‌رۆكی پارتی سعاده‌، كۆبوونەوە.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش سه‌ركرده‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ناوده‌برێت، كه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌يە چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی و لیبڕاڵیی و ئیسلامیی سیاسی پێكه‌وه‌ لەسەر ئايندەى وڵاتەكەيان گفتوگۆ بكەن‌.

كۆبوونه‌وه‌كە شه‌ش كاتژمێری خایاندوە، دواتر له‌ رێگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى دەكەن،  كە رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به‌هێز بكرێته‌وه‌، وڵاتێكی دیموكرات و مافه‌كانی مرۆڤ تێیدا پارێزراوبێت، دوور له‌ چینایه‌تی بێت، پشت به‌ راوێژكردن ببه‌ستن.

بڕیاره‌ ئه‌و ناوەڕۆكى ئەو كۆبوونەوە له‌ (28) ئه‌م مانگه‌ رابگه‌ینێت، بەگوێرەى زانيارييە دزە پێكراوەكان، له‌به‌شێكی تری راگه‌یێندراوه‌ باس لە گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌هێز، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و پارتانه‌یه‌، ئه‌و قۆناغه‌ ده‌خوازێت، وڵات له‌ رێگه‌ی پلانێكی بنیاتنه‌رانه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌م نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌ به‌رێوه‌ بچێت، كه‌ راده‌گه‌ێندرێت.

له‌سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ململانێكان بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو زیادی كردووە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا، كاندیدی سه‌ره‌كی (هاوپه‌یمانی جمهور)ە، كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌، بەڵام لەبەرانبەردا بۆ رێككه‌وتنی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هیچ ئاسۆیه‌كی روون نییه‌.

بەڵام بەگەڕانەوە بۆ رابردووى دۆخى هەڵبژاردنەكانى ئەو وڵاتە، هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌یه‌ بۆ سروشتی دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى لە توركيا، كە ئەگەر تا (24)ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو گۆڕانكارى دروست بێت، لەوانەيە دۆخێكى وه‌ك ساڵى (2018) بێتە پێشەوە، یاخود ده‌كرێت و تاكتیكی نوێ بگرنەبەر. 

بۆشایه‌كی مه‌ترسیدار

سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارتانه‌ سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی ئایینده‌ ورده‌كاری زیاتریان باس نه‌كردووه‌، كە چ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌كی نوێ بێت، ياخود دیاریكردنی كانديدێك بێت بۆ ركابه‌ری ئه‌ردۆغان.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بوونی هه‌ده‌په‌ی كوردی له‌و كۆبوونه‌وه‌، بۆته‌ مایه‌ی گفتوگۆیه‌كی گه‌رم لە توركيا، پەروين بوڵدان، هاوسه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌وان به‌ ته‌نیا هاوپه‌یمانیه‌كی تر دروست بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان پشتگوێخست، ئێمه‌ ده‌زانین چۆن ئه‌وان پشتگوێ ده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ رێگه‌ی سێیه‌می ئێمه‌یه‌."سه‌باره‌ت به‌ بانگێشتنه‌كردنی هه‌ده‌په‌، كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ رایگه‌یاند، "ئێمه‌ هه‌ده‌په‌مان پشتگوێ نه‌خستووه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌ین، وادیاره‌ بڕوامان به‌ دیموكراسی نییه‌."له‌ به‌رانبه‌ردا هودا كایه‌، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌، رایگه‌یاند، "ده‌كرێت هاوپه‌یمانییه‌ك به‌بێ كورد پێك بێت، به‌ڵام ناتوانێت ببێته‌ هاوپه‌یمانی ئومه‌ت."

مسته‌فا كه‌مال ئۆردیمۆڵ سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی (جمهوریه‌ت) راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش پارته‌ له‌ قۆناغی داهاتوو ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی، ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و عه‌لی باباجان ره‌خنه‌یان له‌ هاوپه‌یمانی ئێستا هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌ و فراوانتر بكرێت، بەڵام به‌شداری پێنه‌كردنی هه‌ده‌په‌ كارێكى مه‌ترسیداره‌، به‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ كوردییه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت."

ئه‌و هاوپه‌یمانییه تا چه‌ند ‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟

تا ئێستا په‌یكه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی توركیا روون نییه‌، به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی چه‌ند پارتێكی بچووكی وه‌ك پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتن و پارتی ئایینده‌، به‌ سه‌ركردایه‌تی عه‌لی باباجان و به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، چاوەڕوان ناكرێت كاريگەرى گەورە دروست بكەن.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كلچدار ئۆغلۆ و میراڵ ئه‌كشنار له‌ پارتی چاكه‌ چه‌ند دیدارێكیان ئه‌نجام دا، دواتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و عه‌لی باباجان پێكەوە كۆبوونەوە، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ بۆ رێگه‌ خۆشكردن بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی شه‌مه‌ی رابردوو.

هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكی له‌ نێوان ئه‌و سه‌ركردانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مسته‌فا ئه‌ردیمۆڵ پێیوایه‌، "ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان هاوڕان له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی، ئه‌وه‌ش خاڵی هاوبه‌شیانه‌، ئه‌و كاندیده‌شی ده‌بێته‌ ركابەرى ئەردۆغان ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كلیچدار ئۆغلۆ بێت."

هیشام گۆنایی چاودێری سیاسی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ شه‌ش قۆڵییه‌ زۆر گرنگه‌، چونكە ئه‌و شه‌ش پارته‌ ئاڕاسته‌یان جیاوازه‌، جه‌هه‌په‌ چه‌په‌، پارتی چاكه‌ ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌، سێ پارته‌كه‌ی تر نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامیی سیاسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هاوكێشه‌ ته‌نیا به‌ به‌شداریكردنی هه‌ده‌په‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه‌ لە هەڵبژاردنەكانى رابردوو خاوه‌نی له‌ (10%) ده‌نگده‌رانی توركیا بوو، به‌شداری پێنه‌كردنی هه‌ده‌په‌، واته‌ سه‌ركه‌وتنی ئاكپارتی له‌ دابه‌شكردنی هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان،ئه‌گه‌ر خواستێك بێت بۆ سه‌كره‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌و دوورخستنه‌وه‌ى هەدەپە بۆشايەكى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، دەبێت ترسی دروستكردنى بەريەكى هاوپەيمانى له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ تێپه‌ڕێنن، ئەگەرى بەهێزيش ئەوەيە ئاكپارتی ئه‌و بۆشایه‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كات."

سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ رێگه‌یه‌كی درێژ

ئه‌و راپرسیانه‌ی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی ده‌نگی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ توركیا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئەنجامەكانى دژ به‌ یه‌كه‌، له‌ هه‌ندێك راپرسی ئاكپارتی ده‌نگی به‌ته‌واویی دابه‌زییوه‌، يەكێكى تر بڵاودەكرێتەوە، هێزە ئۆپۆزسيۆنەكان دەنگيان زيادى كردووە، بەڵام هێشتا رێژه‌ی ده‌نگى ئاكپارتى زياترە، كه‌ خه‌ڵكێكی تريش هەيە هێشتا بڕيارى نەداوە دەنگ بەكێ دەدات.. 

هیشام ده‌شڵێت، "راسته‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بایه‌خی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام دەبێت ئامانجى روونی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایەكە‌ بۆ رێگه‌یه‌كی درێژ، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ نه‌ كه‌سێك ديارى نەكرا بە كانديدى ئۆپۆزسيۆن بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار، به‌ڵام ئەگەر هەيە به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ كلیچدار ئۆغلۆ بكرێتە كانديد."

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ته‌ها عۆده‌ ئۆغلۆ، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مجاره‌ ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وتوو بوو پێكه‌وه‌ كۆبنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕای زۆربه‌ی چاودێران له‌وه‌ گرنگتر قۆناغی دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ترسیان هه‌یه‌ له‌ ده‌نگی پارتی فه‌رمانڕه‌وا هه‌‌یه، بۆيە هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بایه‌خێكی تایبه‌تی بۆ پارتی فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌ردۆغان هه‌یه‌، به‌ڵا‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌شه‌ بۆ ئۆپۆزیسیۆن، بۆيە ده‌كرێت له‌سه‌ر كاندیدێك به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان رێككەون، ئەوەش دەبێتە دوایین ده‌رفه‌ت بۆيان."

ئۆغلۆ له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی روونی كرده‌وه‌، "هه‌رچه‌نده‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌وڵبدات فشار بخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنی ناوخۆی یا جیهانی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان گۆڕه‌پانه‌كە به‌ كراوه‌یی له‌به‌رده‌م ئۆپۆزیسیۆن جێناهێڵێت، به‌تایبه‌ت تا ئێستا كەسێك نییه‌ زۆرينەى خه‌ڵك له‌سه‌ری كۆك بێت، چونكه‌ متمانه‌یان به‌ جێگره‌وه‌ی داهاتوو نییه‌."

ركابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گرن، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی نه‌ته‌وه‌یی به‌كارده‌هێنێت، چونكه‌ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان زیانی به‌ جه‌ماوه‌ری گه‌یاندووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات ده‌كاته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین