کـورتـهێـنـانی بـودجـە دابـەزی! ئابووری جیهان
قەبارەی هاوردەکردنی وڵاتی تورکیا بەڕێژەی %2.3 زیادیکرد، دوای ئەوەی ئاستی هاوردەکردنی کاڵای بۆ ناو ولاتەکەی بە ڕێژەی %5.9 دابەزی.

نوچەنێت

کورتهێنانی بودجەی وڵاتی تورکیا، لە سەرەتای ساڵی 2021ـدا بۆ %32.8 دابەزی، ئەم دابەزینە زیادەی خەرجی بودجەی ساڵانەی وڵاتی تورکیا لە کاتێکدایە، کە هەناردەکردنی کاڵای تورکی، بەروارد بە هاوردەکردنی زیادی کردووە. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ناوەندی ئاماری حکـومـەتـی تورکیا (TUIK)، کورتهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە بۆ 3.34 میلیار دۆلار دابەزیووە، دوای ئەوەی ئاستی هەناردەکردنی کاڵای تورکی، بە ڕێژەی %2.3 بۆ 15.45 میلیار دۆلار بەرزبوویەوە، قەبارەی هاوردەکردنی بەڕێژەی %5.9 بۆ 18.79 میلیار دۆلار دابەزی.

هەروەها ناوەندەی (TUIK) ئەوەشی خستەڕوو، کە ئاستی هەناردەکردنی کاڵای تورکی لە %76.5 بۆ ڕێژەی %83.2 بەرزبووەتەوە، جگە لە بەرهەمەکانی زێڕ و وزە، قەبارەی هەناردەکردنی تورکیا زیاتر لە 14.46 میلیار دۆلار بووە، کە ڕێژەی %90 ئەو کاڵایانە بەرهەمی پیشەسازی وڵاتی تورکیا پێکدەهێنن.

ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاڵای تورکیا هاوردە دەکەن (ئەڵمانیا، 1.455 میلیار، ئەمریکا 933 میلیۆن، ئیتاڵیا 846 میلیۆن، بەریتانیا 813 میلیۆن، فەرەنسا 738 میلیۆن) دۆلارن، ئەمە لە کاتێکـدایە، چین هەناەردەکاری سەرەکییە بۆ خاكی تورکیا، قەبارەی هاوردەکردنی کاڵای چینی لە لایەن تورکیاوە 2.200 میلیار دۆلارە، لە دوای ئەویش ڕووسیا دێت بە قەبارەی 1.826 میلیار، ئەڵمانیا 1.511میلیار  دۆلار، عێراق 809 میلیۆن دۆلار، ئەمریکا زیاتر لە 700 میلیۆن دۆلار، کاڵای هەناردەی تورکیا کردووە. 

سەرچاوە: TUIK

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین