سبەی موچەی ئەم دەستەو دامەزراوانە دابەش دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت

سبەی موچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و چەند دەستەیەک دابەش دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە( 10/شوبات/2022 ) موچەی مانگی 1ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

رۆژی (19/شوبات) حکومەتی عێراق، بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەم هۆیە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەستی پێکرد، بەڵام تا ئێستا چەن دەستەو دام و دەزگایەک ماون موچەی مانی یەکی ساڵی 2022 وەربگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین