كازمى هۆشداریى ده‌دات: ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ به‌زه‌یى به‌ كه‌س نایه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هۆشداریى ده‌دات، له‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسیه‌ى ئێستا له‌ عێراق هه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستى ئاژاوه‌نانه‌وه‌ به‌كار بهێنرێت و ده‌شڵێ، "ئاژاوه‌ به‌زه‌یى به‌ كه‌س نایه‌ته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق سه‌ردانى شارى میسان "عماره‌"ى باشوورى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كارگێڕى و ئه‌منى شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا شاره‌كه‌ چه‌ندان تاوانى كوشتنى به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و ته‌نانه‌ت چه‌ند به‌رپرسێكى حكومه‌تیش كوژران، كازمى پێیوایه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ و ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كه‌ى ئێستاى عێراقیش وه‌ك هه‌لێك وه‌رگیراوه‌.

كازمى له‌ راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى ده‌ڵێ، "وڵات به‌ بارودۆخێكى سیاسى ئاڵۆز تێده‌په‌ڕێت، بۆ هیچ كه‌سێك نییه‌ وه‌ك هه‌لێك ئه‌مه‌ بقۆزێته‌وه‌، بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌، چونكه‌ ئاژاوه‌ به‌زه‌یى به‌ كه‌س نایه‌ته‌وه‌ و هه‌موومان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین".

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام دراوه‌، كه‌چى تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه‌. به‌ بڕواى چاودێرانى سیاسى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر لایه‌نى ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى عێراق هه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین