توركيا؛ وڵاتێكى كاريگەر لە قەيرانەكانى ئۆكرانيا
نوچەنێت:
له رووی مێژوویییه‌وه توركیا له سه‌رده‌می عوسمانی و عه‌لمانی، لە رێگەى مسوڵمانانى ئەو ناوچەيە هەژموونى لەسەر له دوورگه‌ی كریم هەبوو، دوای ئه‌ویش له ئۆكرانیا لە شەڕى دوورگەى كريم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسیای قه‌یسه‌ری له (1856) بەشدار بوو، به هاوكاری به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا لەسەر دەستى عوسمانييەكان كۆتاییان به تموحهكانی رووسیا هێنا.
له قۆناغی جه‌نگی توركیا به‌شێك بوو له پڕۆژه‌ی ناتۆ به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات، وه‌ك چۆن له قه‌یرانی كوبا مووشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا به‌رانبه‌ر كوبا جێگیر كرابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ئاڕاسته‌كه جیاوازه، ئه‌ویش رووسیا له نزیكتر پێگه‌ی خۆی به‌هێزكردووه، وه‌ك چۆن رووسیا نزیكە لە توركیاش.
داوه مووه‌كه‌ی موعاویه له‌گه‌ڵ رووسیا
ده‌گمه‌نه له رووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فاكته‌رێكی كاریگه‌ربن، بەڵكو زۆربەى جار خۆیان ده‌بنه سه‌كۆی شانۆی رووداوه‌كان، به‌گشتی هێزه سیاسیه‌كان دەبنە بڕيار دەر، بەڵام ئه‌مجاره هه‌ندێك پێیانوایه،"دۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا جیاوازه، وڵاتان چووينە شه‌ڕێك، له رێگه‌ی چه‌ند شه‌ڕێكی نا نیزامییه‌وه رووبەڕووى يەكتر دەبنەوە، هەرچەندە رووداوه‌كان ئەو ململانێيە شتێكی تر ده‌ڵێن.
ئێران و توركیا و ئیسرائیل، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی رووسیا هه‌یه، یاخود لایه‌نێكی ئه‌و هاوكێشانهن.
ئێران
پشتبه‌ستنی دیپلۆماسی و ئابووری به‌رووسیا، رێگە لە تاران دەگرێت هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له هه‌ڕه‌شه‌كانی مۆسكۆ ئاراستەى مۆسكۆ دژ به وڵاتێكی تر، ده‌زگا راگهیاندنەكانى ئێران ملكه‌چی زۆرباسی قه‌یرانی ئۆكرانیا ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر باسیشی بكه‌ن، تەنيا باس له ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
نمونه‌یه‌كی خۆپارێزى ئێستا له سیاسه‌تی دۆخى سیاسی ئێرانی هه‌یه، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێرانی باسكردنی قه‌یرانی ئۆكرانیای پشتگوێخستووه، به‌ڵام ده‌نووسێت، پسپۆڕێكی چیلی ده‌ڵێت، "هاوپه‌یمانی ئێرانی ــ چینی ــ رووسی كۆتایی به باڵاده‌ستی رۆژئاوا ده‌هێنێت".
ئیسرائیل
كاتێك باس له راكێشانی بۆڕی گازی سروشتی ده‌كات، كه ده‌كرێت ببێته جێگره‌وه‌ی گازی رووسی، به‌ڵام هه‌موو گازی ئیسرائیل و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك، سایمۆن هندرسۆن، لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتن ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر لە لایه‌نی واقیعیش ببێتە جێگرەوە، به‌ڵام له‌لایه‌نی ته‌كنیكی به‌و جۆره نییه."
له‌به‌ر هۆكاره ستراتیژییه‌كان، ئیسرائیل زۆر هه‌ستیاره لەوەى رووسیا بكاته نه‌یاری خۆی، چونكە مانۆڕه ئاسمانییه‌كانی رووسیا له سووریا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه لهرهوانهكردنی په‌یامی هۆشداری بۆ ئیسرائیل.
توركیا
توركیا هه‌رچه‌نده ئەو پێگە گەورەى نييە بتوانێت وەك تاكه لایه‌ن له‌به‌رانبه‌ر رووسیا بووەستێتەوە، بەڵكو خودى خۆشی به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌وه‌ی ناوێت، به‌ڵام چه‌ند پاڵنه‌رێكی هه‌یه ببێته لایه‌نێكی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، چونكە له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا پێگه‌یه‌كی نوێی نه‌گۆڕی هه‌یه.
هه‌بوونی رووسیا هاوشێوه‌ی توركیا له سووريا، زۆر بەربەستى بۆ توركیا دروستكردووه، وایكردووه كارته‌كانی دۆسیه‌ی سووریا به‌ده‌ست رووسیا بێت، ئەنقەرەش نایه‌وێت لایه‌نێكی زۆر لاواز بێت نه‌ك به‌رانبه‌ر مۆسكۆ، بەڵكو نایه‌وێت به‌رانبه‌ر ناتۆش لاواز بێت، له‌هه‌مانكاتیش خاكی ئۆكرانیا لەبارترە بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پێگه‌ی خۆی تێدا به‌هێز بكات، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی رووسیا، له ئۆكرانیا دووركه‌وتنه‌وه، چونكه له‌م زستانه سارده سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی سووته‌مه‌نیان گازی سروشتى رووسیایه، توركیاش به ته‌نیا پشت به گازی رووسی نابهستێك، به‌ڵكو له ئازه‌ربیجان و رووسیا و ئێران و جه‌زائیر و نهجییریا، گاز هاورده ده‌كات، له ماوه‌ی رابردوو گرێبه‌ستێكی تازه‌ی له‌گه‌ڵ باكۆ واژۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه (11) ملیار مه‌تر چوارگۆشه گاز هاورده بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بواری ته‌واوی له‌به‌رده‌سته هه‌وڵبدات ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكات و پێگه‌یه‌كی نوێی ستراتیژی به‌ده‌ستبهێنێت، كه نه‌بێته دروستبوونی قه‌یران له‌گه‌ڵ رووسیا، چونكه لێكه‌وته‌ی ناكۆكییه‌كان تا ئاستی پچڕان ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش چاره‌نووسێكی زۆر خراپه بۆ توركيا، سینان ئۆڵجن، دیپلۆماتكاری پێشووی تورك راگه‌یاند، "توركیا ناتوانێت بژارده‌یه‌كی له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا هه‌بێت، چونكه توركیا له‌چه‌ند شوێنێكی تر له‌گه‌ڵ رووسیا كارده‌كات، نایه‌وێت ئه‌و پهیوەندیانه بچڕێن."
له رووسی سه‌ربازییه‌وه توركیا له چه‌ندین دۆسيەى ناكۆك پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، له سووریا تیمی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، رێككه‌وتنی راگرتنی شه‌ڕی هه‌یه، دۆسییه‌كی زۆر ئاڵۆزه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كورد و سووری و به‌رده‌وام پێك ده‌گه‌ن.
لە شەڕى ليبيا ئەو گروپانەى رووسیا هاوكاری ده‌كردن دژ به حكومه‌تی لیبیا، توركیا پاڵپشتی حكومه‌تی شه‌رعی لیبیای ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پشتی به رووسیا به‌ستووه، ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیاری رووسی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، هەروەها مۆسكۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گازی سرووشتی توركيايە، لەگەڵ ئەوەش ئەو قەيرانە لێكه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر جوگرافیای توركیا ده‌بێت، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی مۆنترۆی ساڵی (1936) پێویسته پارێزگاری له‌گه‌یشتنی كه‌شتییه‌كان ته‌نیا بۆ كه‌شتی رووسی نه‌بێت، به‌ڵكو له‌كاتی شه‌ڕ بۆ وه‌ك رۆمانیا و ئۆكرانیا و بولگاریاش بێت.
له (20) ساڵی رابردوو توركیا له زۆر هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ رووسیا دژی ناتۆ بووه، له‌به‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ستیاره‌ى نێوانيان، له (2008) كاتێك رووسیا چووه ناوچه‌ی ئۆسیتیای باشوور و ئهخازیا له جۆرجیا، توركیا ره‌تیكرده‌وه له‌پێناو زیادكردنی ژماره‌ی كه‌شتییه‌كان پێشێلی یاسای گه‌رووی بۆسفۆڕ بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا بێتە دەرياى ڕەش.
له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی پێشتر باسمان كرد، توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، له پڕۆگرامی مه‌شق و ئاماده‌كردنی هێزی سه‌ربازیی جۆرجیا پاڵپشتی ناتۆی كرد، دوای (2014) كاتێك رووسیا نیمچه دوورگه‌ی كریمی داگیركرد، توركیا ره‌تی كرده‌وه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به رووسیا جێبه‌جێ بكات، له‌و كاته‌وه توركیا ره‌تی كرده‌وه بچێته پاڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ، دانیشی به داگیركردنی رووسیا نه‌نا، به‌ڵام تا ئێستاش یه‌كلایه‌نه ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر مۆسكۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
پێیه‌ك له ئۆكرانیا، چاوێك له ناتۆ
یه‌كه‌م جاره توركیا ده‌چێته دۆسیه‌كی گه‌وره، دوای سه‌ردانی ئەو سەردانەى چەند رۆژى رابردووى سه‌رۆكی توركیا بۆ ئۆكرانیا، قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ستراتیژیی ئه‌و دوو وڵاته فراوانتر بوو، رێككه‌وتنی كۆمپانیای دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان واژۆكرا، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی یاخیبووه‌كانی لایه‌ن رووسیا پاڵپشتى دەكرێن له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی دونباس به‌كار بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین رێككه‌وتنیان له‌بوری بازرگانی ئازاد واژۆكرد، كیێف رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو قه‌باره‌ی ئابووریمان له حه‌وت ملیاره دۆلارەوە ده‌گاته (10) مليار، ئێستا (20) فڕۆكه‌ی جۆری (بهیرهكدار تی بی 2)مان له توركیا كڕیوه، له مانگی داهاتوو (24) دانه‌ی تریش ده‌كڕین."
كاریگه‌ری فرۆكه‌ی توركی دژ به جوداخوازه‌كانی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا پاڵپشتیان ده‌كات، بووه هۆی تووڕه‌بوونی رووسیا، ئه‌وه په‌یامێكی روون بوو، كه جارێكی تر توركه‌كان رووبه‌ڕووی رووس ده‌بنه‌وه، به‌ڵام قوورسایی ئه‌مجاره‌یان جیاوازه.
هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ناتوانێت شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانێت هاوكێشه‌ی جووداخوازه‌كان له دوونیاس بگۆڕێت، چونكه پێشتریش له شه‌ڕی لیبیا كه نزیك بوو ته‌رابلوس بكه‌وێته ده‌ست میلیشیاكانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی تێكی شكاندن.
له شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی توركیا بەسەر ئەرمينيا سه‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده رووسیا پاڵپشتی جووداخوازهكانی دونباس بكات، به‌ڵام توركیاش قورسایی خۆی هه‌یه لەلايەكى تريشەوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جوداخوازه‌كان، پاڵپشتی ناتۆشی هه‌یه ئه‌وه‌ش زۆر جیاوازه له (2015).
هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی ئۆكرانیا، له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك له توندی و نه‌رمی په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و ناتۆیه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆڵی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكه له ستراتیژییه‌تی دوورمه‌ودای توركیا، له‌دوای ساڵانی (1975) له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment