سوننه‌كان پاڵپشتى خۆیان بۆ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى كازمى راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانى سیاده‌ى سوننه‌ ئاشكراى كرد، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن پاڵپشتى بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپێردرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى شوباتى 2022 مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سیاده‌ كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌ تویتێكدا ئاشكراى كردووه‌، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئه‌ندامانى نووسینگه‌كه‌ى كۆبوونه‌ته‌وه‌.

مه‌شعان جبوورى ده‌ڵێ، "ده‌توانم دووپاتى بكه‌مه‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانى سیاده‌ پاڵپشتى مسته‌فا كازمى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ جارى دووه‌م سه‌رۆكایه‌تى بكات، ئه‌گه‌رهاتوو له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپێردرا".

دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌كۆتایى ساڵى 2019 مسته‌فا كازمى له‌ مانگى ئایارى ساڵى 2020 بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و  هیچ به‌شدارییه‌كى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ كاندید بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین