عه‌لاوى: ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى عێراق ده‌خاته‌ لێوارى سه‌ڕى ناوخۆ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى هۆشدارى له‌ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌ كاروبارى عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ، "به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ عێراق به‌ره‌و لێوارى شه‌ڕى ناوخۆ ده‌بات".

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى شوباتى 2022 راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هۆشدارى له‌ به‌رده‌وامبوونى قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى ره‌چاوى ئه‌و بارودۆخه‌ بكه‌ن كه‌ عێراقى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت" 

ئه‌یاد عه‌لاوى پێیوایه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رژوه‌ندییه‌ تاكه‌كه‌سیییه‌كان بابه‌ته‌كانى وه‌ها به‌ رێگایه‌كى داخراو گه‌یاند. هۆشداریش له‌سه‌ر ترسناكى ده‌ستوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێ، "به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ بابه‌ته‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزى ده‌بات و له‌وانه‌یشه‌ وڵات به‌ره‌و لێوارى جه‌نگى ناوخۆ ببات".

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆك كۆمارى نوێ دانه‌نراوه‌ و حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین