چوارچێوەی هەماهەنگی داواکارییەکی هەیە
نوچەنێت
ئەمشەو( 6/شوبات/2022 ) چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعیەکان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەهۆی ئەو پشێوییەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دروستیکردووە، هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی روونە کە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە پێویست نازانێت، پێش تەواوکردنی لێکتێگەیشتنەکان
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: هەڵوێستیان هەروەک خۆیەتی و پێشوازی لە هەڵوێستی ئەو هێزانەش دەکەن کە هەمان بڕیاریان داوە لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە، داوای راوێژی زیاتر دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی واقیعی و قبوڵکراو و تەواوکەر بۆ سەرجەم بەرکەوتە دەستورییەکان.
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیاری راگرتنی بەربژێرکردنی هوشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی راگەیاند.
کوتلەی سەدر، هاوپەیمانی باڵای سوننەو پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی کاری سبەینێی راگەیاند، بەڵام بەپێی بڕیاری لایەنەسیاسییەکان کە تا ئێستا راگەیێندراوە کۆبوونەوەکەی سبەینێ دوادەخریت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment