پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری خۆی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاریدا بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەکات.

ئەمشەو( 6/شوبات/2022 ) نوسینگەی راگەیاندنی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: لە بەر بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی گفتوگۆ و راوێژ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، بڕیارمان دا رۆژی دووشەممە( 7/شوبات) بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەکەین.

کاتژمێرێک بەر لە ئێستا هاوپەیمانی باڵای سوننە، بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنران راگەیاند. پێشتریش رەوتی سەدر هەمان بڕیاریان راگەیاند. بەم پێی سبەینێ سێ گەورەترین لیست بەشداری دانیشتنەکە ناکەن.

بڕیارە سبەی دووشەممە( 7/شوبات)ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق ئەنجام بدات. بەپێی پێشبین ییەکان کۆبوونەوەکەی سبەینێ رێژەی یاسایی تەواوناکات و دوادەخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین