هاوپەیمانی سوننە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هاوپەیمانی سەروەری سوننە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا بڕیاری بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان راگەیاند و دەڵین: بە ئامانجی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بگەنە سازان و رێککەوتن.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 6/شوبات/2022 ) هاوپەیمانی سەروەری سوننە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: وەکو پشتیوانییەک بۆ هەوڵەکانی دیالۆگی سیاسی کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە دەدرێت، بۆ ئەوەی بگەنە سازان و رێگاچارەیەکی هاوبەش بڕیاریان دا بەشدارتی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەکەن.

بڕیارە سبەی دووشەممە( 7/شوبات/2022  ) ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق کۆببێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بەرنامەی کاری راگەیاند.

پێشتر موقتەداسەدر رابەری رەوتی سەدر بڵاویکردەوە کە بەشداری دانیشتنی کۆبوونەوەکەی 7ی شوبات ناکەن. بەپێی زانیارییەکان پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەهەمان شێوە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.

بە پێی ئەم پێشبینییانەی کە هەیە، ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران رێژەی یاسایی تەواو نەکات و کۆبوونەوەکە دوابخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین