كازمى فه‌رمانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌دات
نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك تاوانى تیرۆركردن و كوشتن له شارى میسان "عماره"ى باشوورى عێراق ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌شى شوبات شاندێكى وه‌زارى به سه‌رۆكایه‌تى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گه‌یشته میسان، دواتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بكرێت".
كازمى له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "پارێزگاى میسان به‌م دواییه چه‌ندان كرده‌ى تاوانى رێكخراوى تێدا ئه‌نجام دراوه، دواین تاوان كوشتنى ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵى دادوه‌ر و حوسام عه‌لیاوى بوو كه ئه‌فسه‌ر بوو له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، جیا له تاوانه‌كانى بازرگانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ندێك كێشه‌ى عه‌شایه‌رى چه‌كدار".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه بێده‌نگ نابێت، بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه بكرێت له تاوانه‌كانى كوشتن و كه‌مته‌رخه‌مه‌كانیش سزا بدرێن.
دوێنێ شه‌ممه پێنجى شوبات له شارى میسان دادوه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ كه پسپۆر بوو له دۆسیه‌كانى تاوانى بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كان كوژرا. هه‌فته‌ى رابردوویش حوسام عه‌لیاوى ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كوژرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌لیاوى له میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق نزیك بوو، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكه په‌یامێكى ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كرد و تێیدا ئاشكراى كرد ئه‌و كه‌سانه‌ى عه‌لیاوییان كوشتووه، له ریزى میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامن كه سه‌در سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment