توێژه‌رێك: حكومه‌تى نوێى عێراق به‌ شه‌ش مانگ ده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رمه‌د به‌یاتى توێژه‌رى سیاسى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر داشبنرێت ئه‌وا ته‌نیا به‌ سێ تا شه‌ش مانگ ده‌كه‌وێ".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى شوباتى 2022 سه‌رمه‌د به‌یاتى كه‌ توێژه‌رێكى سیاسییه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌ڵێ، "له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ ئاسانى تێپه‌ڕێت، به‌ڵام گرێكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت".

هه‌ر له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو سه‌رمه‌د به‌یاتى پێیوایه‌، "به‌هۆى ئه‌و بارودخه‌ سیاسییه‌ ئێستا هه‌یه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ئاسان نابێت، به‌ڵام ئه‌سته‌م ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دابنرێت ئه‌وا ته‌نیا سێ تا شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێ".

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌ 10ى تشرینى رابردوو ئه‌نجام درا، له‌ نۆى مانگى رابردوو دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان كرا و تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ تا گه‌وره‌ترین فراكسیۆن راسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین