پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمەتبار لە کاتى دزیکردن دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی  لەکاتى ئەنجامدانى دزى دوو کەس دەستگیر دەکات و یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە دایکبووى ساڵى (1999)یە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022)، پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن."

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، ھەردوو تۆمەتبار بەناوەکانى (م، خ، ر) کە لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین