تیرۆریستان له‌ كه‌مپى هۆله‌وه‌ ده‌رژێنه‌ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ڵێ، هه‌موو ئه‌و تیرۆریسانه‌ى له‌ سێ پارێزگاى عێراق كوژراون، له‌ كه‌مپى "هۆل" له‌ سووریا رایانكردووه‌ و بۆ ناو خاكى عێراق دزه‌یان كردووه‌.

عه‌لى حوسه‌ینى گوته‌بێژى میحوه‌رى باكورى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى شوبات له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، ئه‌و تیرۆیستانه‌ى به‌مدواییه‌ له‌ هه‌ر سێ شارى دیاله‌ و كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دین كرده‌ى تیرۆریستى ده‌كه‌ن و كوژراون له‌ سووریاوه‌ هاتوون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌ له‌ كه‌مپى هۆله‌وه‌ رایانكردووه‌ و دواتر بۆ ناو خاكى عێراق دزه‌یان كردووه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان وه‌رگرتووه‌.

ده‌شڵێ، "وڵاتێك كه‌ ئه‌ركى پاراستنى ئه‌و كه‌مپه‌ى له‌ئه‌ستۆیه‌ له‌م دیارده‌یه‌ به‌رپرسه‌" ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ناوه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ناهێنێ كه‌ له‌م دیارده‌یه‌دا تاوانبارى ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین