مسرور بارزانى لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان تاوتوێى هێرشەکەى سەر هەولێریان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

مسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا و، هێرشە تیرۆریستییەکەى سەر شارى هەولێر تەوەرى سەرەکى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.

بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مسرور بارزانى و ژان ئیف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر هەولێرى کردووە.

 لە بەرامبەردا سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سوپاسى هەڵوێستى وەزیرى دەرەوەى فەرەنساى کرد و ڕاشیگەگەیاندووە،  لەبارەى هێرشەکەى هەولێر، زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی بەدەست هاتوون.

 

دەقی راگەیێندراوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و ژان ئیف لۆدریان

 

*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێگەیشت*. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت. 

 لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ  سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوەدا، کە زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەدستهاتوون .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرنگیی هەماهەنگی بەهێزی نێوان  هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی  و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین