هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم: كازمى پۆستێكى له‌ سوننه‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ شیعه‌ى داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، "تاكه‌ پۆست له‌ دیاله‌ كه‌ به‌ ده‌ست پێكهاته‌ى سوننه‌وه‌ بوو لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و به‌ كه‌سێكى شیعه‌ دراوه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌مى 2022 ره‌عد ده‌هله‌كى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ره‌خنه‌ له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "پۆستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌، تاكه‌ پۆستێك بوو بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌ بوو له‌ شاره‌كه‌، ئه‌وان هیچ پۆستێكى تریان نییه‌ هه‌ر چه‌نده‌ نیوه‌ى دانیشتووانى شاره‌كه‌ پێكده‌هێنن".

دواتر ره‌عد ده‌هله‌كى ده‌ڵێ، "ئه‌م پۆسته‌یش له‌ سوننه‌كان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و به‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ دراوه‌ له‌سه‌ر حسابى هاوسه‌نگى كۆمه‌ڵگا و دانیشتووان".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كازمى، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌ كازمى بۆ خۆخۆشه‌ویستكردن له‌ لاى شیعه‌كان تا پشتگیریى بكه‌ن له‌ خولێكى ترى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م كاره‌ى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین