سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا مه‌ترسیداره‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و به‌ هه‌وڵێكى مه‌ترسیدارى ده‌زانێ.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌، "سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ مووشه‌ک ده‌که‌ین. به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت. بوونی مه‌ترسی و هه‌‌ڕه‌شه‌‌ له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌، زیانێکی زۆر له‌ عیراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات"

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كرا و به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى كۆمپانیاى گشتى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى عێراق زیان به‌ر یه‌ك  فڕۆكه‌ كه‌وتووه‌.

دواى رووداوه‌كه‌ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، گرووپه‌ میلیشیاكانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین