عامرى : گرنگه‌ ناكۆكى دوو لایه‌نه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشوازى له‌ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى كردووه‌ و پێى راگه‌یاندووه‌، "گرنگه‌ چاره‌سه‌رى بۆ ناكۆكى نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ى هاوكێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدۆزرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌م نووسینگه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "عامرى له‌ نووسینگه‌كه‌ى خۆى له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ شاندى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كردووه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى".

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نووسینگه‌ى عامرى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ردوو لا تاوتوێى بارودۆخى سیاسى عێراقییه‌كان كردووه‌ و عامرى به‌ تاڵه‌بانى راگه‌یاندووه‌،"گرنگه‌ چاره‌سه‌رى بۆ ناكۆكى نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ى هاوكێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدۆزرێته‌وه‌".

چه‌ند رۆژێكه‌ بافڵ تاڵه‌بانى له‌ به‌غدایه‌ بۆ تاوتوێكردنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كاندیده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین