واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار دیارى كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌وه‌، دوو واده‌ى جیاوازى بۆ ئاشكراكردنى ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار و دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیارى كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌مى 2022 ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌وه‌ و بۆ دیاریكردنى ئه‌و وادانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیارى دا رۆژى دووشه‌ممه‌ داهاتوو 31ى كانوونى دووه‌م، ناوى ئه‌و كاندیدانه‌ رابگه‌ینێرێت كه‌ مه‌رجه‌ یاساییه‌كانیان تێدایه‌. دواتریش حه‌وتى شوبات دیاریكرا بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بڕیار درا، ده‌رفه‌ت به‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بدرێت له‌ نێو كوردیش تا ئێستا دیارترین کاندید، هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتی و به‌رهه‌م ساڵح كاندیدى یه‌كێتییه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین