كازمى سنوورى نێوان عێراق و سووریا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ یاوه‌ريى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى به‌رگرى و چه‌ندان فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى گه‌یشته‌ سنوورى نێوان عێراق و سووریا له‌ ناوچه‌ى مووسڵ.

له‌ تويتەر لە ئه‌كاونتى فه‌رمى كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكرا كراوه‌، كه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى كانوونى دووه‌مى 2022 كازمى به‌ یاوه‌رى جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى و عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ و چه‌ندان فه‌رمانده‌ى ئه‌منى گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا له‌ ناوچه‌ى مووسڵ.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ باسى هیچ هۆكارێك نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ به‌هۆى تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ دروست بووه‌.

دوێنێ جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند رووداوه‌كانى ناو خاكى سووریا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى بۆ عێراق نییه‌ و ته‌واوى سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین