حه‌لبووسى: به‌ڵێنى به‌رده‌وامى ده‌ده‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ تویتێك هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو راگه‌یاند و ده‌ڵێ، "به‌ڵێنى به‌رده‌وامى ده‌ده‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌مان".

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  26ى كانوونى دووه‌مى 2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ توتێكیدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ راگه‌یاند كه‌ شه‌وى رابردوو كرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى له‌ قه‌زاى كه‌ره‌مه‌ له‌ ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بوون".

محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌ تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "كوڕه‌كه‌م، داواى لێبوردنت لێده‌كه‌م، به‌ڵێنت پێده‌ده‌م كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌مان تا ئه‌و كاته‌ى هیواى بوونى دادپه‌روه‌رى له‌ عێراق دێته‌ دی و سته‌م نامێنێ و هێزه‌كانى تیرۆر و ناده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌چن".

شه‌وى رابردوو شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى راگه‌یاند، به‌ سێ مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى حه‌لبووسى له‌ قه‌زاى كه‌ره‌مه‌ له‌ ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین