سه‌در : سوپاسى دادوه‌رى عێراق ده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وته‌كه‌، سوپاسى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى كاراكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقى داوه‌ و ره‌وایه‌تى به‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان دا.

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى بۆ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى كانوونى دووه‌مى 2022 موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ توتێكدا سوپاسى دادگاى عێراقى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ره‌و پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌چن. سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ده‌رگامان هێشتا كراوه‌یه‌.. هه‌مووان براى ئێمه‌ن جا ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن یان بایكۆتى بكه‌ن".

دواتر حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در هه‌مان په‌یامى داوه‌ و له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، "سوپاس بۆ دادوه‌رى عێراق".

ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق دواى دانیشتنێك بڕیارى دا ئه‌و فرمانه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌ كه‌ بۆ راگرتنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق دایبوو. هه‌روه‌ها دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانیشى به‌ "یاسایى" دانا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ دانیشتنه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خالید ده‌راجى سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، هیچ نیشانه‌یه‌كى نه‌بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌كنه‌گرێته‌وه‌.

دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین