لایه‌نه شیعه‌كان داواى له‌سێداره‌دانى داعشە گیراوه‌كان ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى كانوونى دووه‌مى 2022 محه‌مه‌د له‌كاش سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منیانه‌ى كه رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه هه‌ڕه‌شه له ژیانى عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، جێبه‌جێكردنى بڕیارى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له زیندانه‌كانن جموجۆڵه‌ى داعش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه ره‌خنه له سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "ئه‌وان سه‌ركۆنه‌ى كرده تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام فشار له حكومه‌ت ناكه‌ن تا بڕیارى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ بكات".
دوێنێ موختار موسه‌وى له هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌مان ره‌خنه‌ى گرت و دووپاتى كرده‌وه كه تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار واژووى له‌سه‌ر بڕیارى له‌سێداره‌دانى ئه‌و تیرۆریستانه نه‌كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment