چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دوایین په‌یامیان به‌ سه‌در داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات به‌ره‌كه‌یان به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دریان راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ دوورخستنه‌وه‌ى نوورى مالیكى رازى نابن.

عادل مانع سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى كانوونى دووه‌مى  2022 به‌ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى راگه‌یاندووه‌، چوارچێوه‌ى هاوهانگى به‌ سه‌درى راگه‌یاندووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ دوورخستنه‌وه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكىه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رازى نییه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى وه‌ك به‌ره‌یه‌ك به‌شدارى پرۆسه‌كان ده‌كات و رازى نییه‌ به‌وه‌ى هیچ لایه‌نێكى دووربخرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ به‌ "ره‌گه‌زى به‌هێزبوون داده‌نرێت له‌ به‌ره‌كه‌دا".

عادل مانع دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ خواسته‌ سیاسییه‌كانیان نه‌گه‌ن، ئه‌وا بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن و په‌رله‌مانتاره‌كانیان ناچنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین