سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەخت لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرى دادى لوبنان، جەخت لە گرنگیى سەربەخۆى دەسەڵاتى دادوەرى دەکاتەوە و سه‌ربه‌خۆییى دادوه‌رى بنه‌ماى ده‌وڵه‌تداریى ناودەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (4/كانوونى دووەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانى پێشوازى له‌  دادوه‌ر هنرى خوورى، وه‌زیرى دادى لوبنانى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى لوبنان، یاریده‌ده‌ر‌ى ئه‌منیدارى گشتیى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران پێكهاتبوو و به‌ بانگهێشتێك بۆ به‌شدارى له‌ یادى ڕۆژى دادوه‌ریى عیراقدا، سه‌ردانى به‌غدایان كردبوو.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان و لێكچوونیان له‌ لوبنان و عیراق و هه‌رێمى كوردستان و بوارى هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى لوبنان و عیراق و سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كانى یه‌كتر خرایه‌ به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ گرنگیى سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرایه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ سه‌ربه‌خۆییى دادوه‌رى بنه‌ماى ده‌وڵه‌تدارییه‌."

هاوکات دادوه‌ر هنرى خوورى، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووریى وڵاته‌كه‌ و قه‌یرانه‌كان خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها "باسیان له‌ ده‌سپێشخه‌رییه‌كى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ پشتیوانیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى لوبنانى له‌ دۆخى ئێستایدا كرد."

دەشڵت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست هاریكاریى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له‌ بوارى دادوه‌ریدا پته‌وتر بكرێت و ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارى و بانكداریدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین