به‌سڕه‌ بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سڕه‌ ئاشكراى ده‌كات، به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه‌ پارێزگارییان له‌ ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وت كردووه‌ و بڕى دوو ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له‌ رۆژێكدا ره‌وانه‌ كردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى شوبات خالد حه‌مزه‌ به‌ڕیوه‌به‌رى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سڕه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه‌ بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه‌ جێگیره‌ و رۆژنامه‌ى دوو ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سڕه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س.

له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ كه‌ پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س نابێت كه‌ له‌ نیسانى ساڵى رابردوو بۆ پاڵپشتى نرخى نه‌وت كراوه‌.

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ عێراق ده‌بێت مانگانه‌ بڕى ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ به‌رهه‌مى نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌ مانگى رابردوو به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى داهاتى نه‌وتى عێراق بۆ پێنج ملیار دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین