لە ساڵی 2021 توندوتیژی زیادیکردووە
سیهام میران-نوچەنێت
سێکسی سكاڵا خۆسوتان خۆکوشتن کوشتن بەڕێوبەرایەتی هەولێر دهۆك سلێمانی گەرمیان ڕاپەرین سۆران کۆی گشتی42 4390 23 14 4 44 2659 21 27 10 27 2588 10 6 3 2 893 2 1 0 1 380 2 2 1 8 272 7 1 0 125 11165 65 49 18
سێکسی | سکاڵا | خۆسوتان | خۆکشتن | کوشتن | بەڕێوبەرایەتی |
24 | 2428 | 11 | 2 | 1 | هەولێر |
21 | 1776 | 12 | 13 | 3 | دهۆك |
7 | 1404 | 2 | 0 | 0 | سلێمانی |
1 | 576 | 0 | 1 | 0 | گەرمیان |
1 | 259 | 2 | 2 | 0 | راپەرین |
5 | 176 | 4 | 2 | 0 | سۆران |
58 | 6906 | 30 | 20 | 4 | کۆی گشتی |
بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەولێر، ئامارەکانی خۆی بە شێوەی مانگانە بڵاودەکاتەوە، بەمجۆرەی کە لەم خشتەیەدا پۆلێن کراون (کوشتن، خۆکوشتن، خۆسوتان، سکاڵا و توندوتیژی سێکسی).
بەپێی ئامارەکانی ئەم بەڕێوەبەریاتەییە، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی پێشتر 2020 بە هەموو جۆرەکانی زیادی کردووە.
لەرووی جوگرافیاوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر هەریەکە لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و سۆران و راپەرین جیاکراونەتەوە، بەشێوەیەك توندوتیژی لە هەریەك لەو شارانە نیشان دراوە.
لە ئامارەکانی بەرێوبەرایەتی توندوتیژی هاتووە: کوشتن لە تەواوی ساڵی 2021 دا 18 ژن کوژراون، کۆی گشتی خۆ کوشتنیش 49 کەیس بووە، لەگەڵ ئەوەش کۆی گشتی خۆسوتان 65 حاڵەت بووە، توندوتیژی سێکسیش 125 بووە. کۆی ئەو سکاڵایانەی کە لەلای ژنانەوە تۆمارکراون 11 هەزارو165 سکاڵابووە.
ئەگەر لەرووی جوگرافیاوە سەیری خشتەکان بکرێت لە هەندێک جۆری توندوتیژی دهۆك زۆرترین کەیسی توندوتیژی تێدابووە، کوشتن 10، خۆکوشتن 27، خۆسوتان21، سێکس44
پارێزگای هەولێر: کوشتن4، خۆکوشتن14، خۆسوتان23، سێکس42
پارێزگای سلێمانی: کوشتن3، خۆکوشتن6، خۆسوتان10، سێکس27
ئیدارەی سۆران:کوشتن0، خۆکوشتن1، خۆسوتان7، سێکس8
ئیدارەی راپەرین: کوشتن1، خۆکوشتن2 خۆسوتان2، سێکس1
ئیدارەی گەرمیان: کوشتن0، خۆکوشتن1، خۆسوتان2، سێکس2
بەگوێرەی سکاڵایەکان پارێزگای هەولێر بە پلەی یەکەم دێت کە چوارهەزارو 390 سکاڵا تۆمار کراوە، پارێزگای دهۆك دووهەزارو 659 سكاڵا، پارێزگای سلێمانی کە بە پلەی سێیەم دێت دووهەزارو588 سکاڵای تێدا تۆمارکراوە.
لەگەل ئەوەی هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆ گەرمیان بە پلەی چوارەم دێت 893، ئیدارەی راپەرین بە پلەی پێنجەم 380، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پلەی شەشەم دێت272.
د.ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سەبارەت بەو ئامارانەو زیادبوونی رێژەی توندووتیژی لە ساڵی 2021گوتی"کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وایکردووە کە 2020 رێژەکەی کەمتربێت ئەوەش بەهۆی کەرەنتینە بوو ئافرەتان نەیاندەتوانێت سکاڵا تۆمار بکەن، ئەو دەرفەتەیان بۆ نەدەرەخسا بتوانن سەرەرای هەبوونی هێلی گەرم و چەندان هێڵی تری رێکخراوی ئافرەتان. هۆکاری دووەم کاتێک کە بەراورد دەکەین لە ساڵی 2014 کاتێک کە شەری داعش دەستی پێکرد و قەیرانی دارایی هەبوو لەو ماوەیە دووبارە بینیمان دووبارە بابەتی توندوتیژی لە کەمترین ئاستە. ئەوە ئەوەمان بۆ دەردەخات خێزانەکان بە سەرقاڵ بوونی گرفتە دەرەکیەکان وایان لێدەکات کە گریفتەکانی ناوخۆی خێزان لەبیربەرێتەوە".
د.ڤیان سلێمان، ئاماژە بە راپرسییەکی یەژێتی ئافرەتان دەکات لە کاتی کەرەنتینەی ساڵی 2021"لە ماوەی کەرەنتینەدا راپرسییەکمان کرد بەو پێی ئەو راپرسییە ئەندامانی خێزان زۆرترین سوودیان لە کەرەنتینە وەرگرتووە. چونکە بووەتە هۆی زیاتر لێكنزیك بوونەوە و لێکتێگەیشتنی خێزان".
بە پێی ئامارەکان زۆرترین رێژەی سکاڵا تۆمارکردن لە پارێزگای دهۆکە، د.ڤیان دەڵێت" رێژەکە هی خەڵکە خۆجێیەکانی دهۆك نین، وەک دەزانرێت دهۆك زۆرترین رێژەی ئاوارەی تێدایە و خەڵکی دەرەوەی خۆجێی تێدایە، بۆیە هەر توندوتیژیەك تۆمار دەکرێت دەچێتە پاڵ بەڕێوەبەرایەتی دهۆك. ئێمە ناتوانین بڵێن دهۆك لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی داخراوترە و ئەو تۆمەتەی بخەینە پاڵ".
پارێزەر لانە ئامانج، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژی لە ساڵی 2021بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لەم ساڵەدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاوڵاتییان کەرەنتین بوون و دەرفەتی سکاڵا تۆمارکردن کەمبووە. لەبارەی زۆرتربوونی رێژەی توندوتیژی لە پرێزگای دهۆک گوتی" بۆ جیاوازی کلتوری ئەو شارە دەگەڕێتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment