هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ هیندستان زیادى كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ هیندستان به‌ رێژه‌ى 45% زیادى كردووه‌ .

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى كانوونى دووه‌مى 2022 ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه‌ له‌ رێگاى كۆمپانیاى هندوستان پترۆلیۆمى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى عێراق زیادى كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق پوخته‌یه‌كى له‌ راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ده‌ڵێ به‌ رێژه‌ى 45% هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ هیندستان زیادى كردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌مساڵ بڕى سێ ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى هیندستان كراوه‌، كه‌ تێكراى رۆژانه‌ ده‌كاته‌ 64 هه‌زار به‌رمیل، كه‌چى له‌ ساڵى رابردوودا رۆژانه‌ ته‌نیا 44 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى هیندستان ده‌كرا.

عێراق به‌ نیازه‌ ئه‌مساڵ بڕی نه‌وتى به‌رهه‌مێنراوى زیاد بكات، ئه‌مه‌یش به‌گویره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ ئوپیك كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین