بڕیارى گرتنى چه‌ند به‌رپرسێكى عێراق درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارى گرتن بۆ چه‌ند به‌رپرسێك ده‌رچووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له‌ گه‌نده‌ڵى هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووته‌وه‌، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق بڕیارى گرتنى چه‌ند به‌رپرسێكى داوه‌، له‌وانه‌ دووانیان پارێزگارن و یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌یه‌كه‌.

یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ پارێزگارى  بابله‌ تۆمه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ زه‌وى سه‌وزایى و رێگه‌ى گشتى گۆڕیوه‌ بۆ زه‌وى نیشته‌جێبوون، ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژوه‌ندى چه‌ند كه‌سێك. جیا له‌وه‌ پارێزگارى پێشووى واست "كوت" ئه‌ویش بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌ چونكه‌ گه‌نده‌ڵى له‌ دۆسیه‌ى دامه‌زراندن و بودجه‌ى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاكان كردووه‌.

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكرایشى ده‌كات، بڕیارى گرتنى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سه‌لاحه‌دین دراوه‌، چونكه‌ هۆكار بووه‌ له‌ به‌هه‌دەردانى نۆ ملیۆن دینار كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك ته‌رخان كراوه‌.

هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد بڕیارى گرتن و لێپرسینه‌وه‌ بۆ 98 به‌رپرسى عێراق ده‌رچووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین